لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی نارەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی رێژیم ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەنەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئەهواز، هەمەدان، کەرەج، ئیلام و شووش لە بەردەم بینای ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها هاوکات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی فەرهەنگییان و مامۆستایانی تونێکابۆن لەبەردەم بینای دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازندەران لە ساری، جووتیارانی شادگان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، خوازیارانی” مەسکەنی میللی” لەبەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان، کارمەندان و ڕاهێنەرانی ئیدارەی گشتیی پەروەردەیی فەننی پارێزگای ئەلبوورز لە حەوشەی ئەو ئیدارەیە لە شاری کەرەج و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانی تاران و تۆلی پێرسی کەرەج لە حەوشەی دوو کۆمپانیاکە بەڕێوە چوو.