وێنە و بەنێری خومەینی و خامنەیی لە شارەکانی قوم و تاران لە لایەن خەڵکەوە ئاگریان تێبەردرا و هێرشکرایە سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە شاری مەشهەد .
ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شارەکانی تاران و قوم وێنە وبەنێری خومەینی، ڕێبەر پێشوو و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و خامنەای ڕێبەری دیکتاتۆری ئێستای ڕێژیم لەلایەن لاوەکانی ئەم شارانەوە ئاگریان تێبەردرا.
هەروەها هەمان ڕۆژ لاوەکانی شاری مەشهەد پاسگایەکی ڕێژیمیان کردە ئامانجی ئاگر و بێنزین و بوومبی دەنگی و ئاگریان تێبەردا.
شایانی باسە کە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لە ئاخوندەکان گەیشتۆتە ئاستێک کە شارێک سەرکوت دەکەن لە چەند شاری دیکە و لە سووچێکی دیکەی ئێرانەوە ناڕەزایەتیی خەڵک سەرهەڵدەدا.