هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “شاپوور مورادی” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری “سنە” لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
جێ ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بە بنەماڵەکەشیان ڕانەگەیاندووە بە چ هۆکارێک دەسبەسەر کراوە.