هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی ماکۆ لە سنووری بازرگان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی،هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی کەنعان یەعقووبی کوڕی حەسەن تەمەن ٣٢ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ماکۆ و دانیشتووی بازرگان لە سنووری ئەم شارە لەلایەن چەکدرانی ڕێژیمەوە بە دەمانچە تەقەی لێدەکرێ و بە سەختی بریندار دەبێ و بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری تەورێز دەکرێت.
جێ ئاماژەیە کە چەکدارەکانی رێژیم دوای بریندارکردنی ئەم هاوڵاتییە شوێنی ڕووداوەکە بە جێ دەهێڵن و خەڵک بە ماشینی خۆیان بریندارەکە دەگەیەننە نەخۆشخانە.