هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەک بە ناوی “واحید حەمزە” خەڵکی گوندی ساروقامیش سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
جێ ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بە بنەماڵەکەشیان ڕانەگەیاندووە بە چ هۆکارێک دەسبەسەر کراوە.