کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم بەردەوامە و ڕۆژی ڕابردوو ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی ئاخوندی، ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی تاران، ئەهواز، شووش، یەزد، کرماشان، ئەراک، مەشهەد، کەرەج، خوڕەمئاوا و کرمان لە بەردەم ئیدارەی گشتیی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن ماڵەکانی” مێهر و پەردیس” لەبەردەم بینای وەزارەتی ڕێگەوبان و شارسازی لە تاران، ئەندامانی یەکیەتیی ماڵی کرێکار لە گیلان لە بەردەم یەکیەتییەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان و فەرهەنگییانی خانەنشینکراوی کرماشان لە شەقامەکانی ئەو شارە بەڕێو چوو.