کۆڵبەرێک لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە توندی بریندار بوو .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” سمکۆ خزرنژاد” خەڵکی “مەهاباد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە تووندی بریندار بوو.
شایانی باسە کە هێزەکانی ڕێژیم لە مەودایەکی کەمەوە بە چەکی ساچمەیی”تاپڕ” تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و زیاتر لە ٢٠ ساچمەی بەر کەوتووە و چەندانەیان دەم و چاوی گرتووە و ئەم کۆلبەرە لاوە مەترسیی کوێربوونی لەسەرە .