چوار هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، دوو مامۆستای وانەبێژ بە ناوەکانی “سەیوان سلێمانی” و “تەحسین مستەفا” خەڵکی مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمە بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێکرا و هەمان ڕۆژ دوای لێپرسینەوەکە ئازاد کراون.
هەروەها هەمان رۆژ مامۆستا جەبار دۆستی ، چالاکی سێنفیی مامۆستایان دەسبەسەر کرا .”جەبار دوستی” ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان، لقی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەلایەکی دیکەوە “ڕێبوار مەحموودی” تەمەن ٢٩ ساڵ و چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.