هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک هێرشی کردە سەر مۆڵگەی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان لە باشووری شاری “دەمێشق”ـی پێتەختی سووریە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، نیوەشەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی ، هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بە ١٠ مووشەک لە بەرزاییەکانی “گوڵان یان جولان”ـەوە بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی باشووری دەمێشق،ئەو ناوچەیەی کە مۆڵگەی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان و پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی سووریە لەو ناوچەیەدا جێگیر کراون و زیانی مادیی زۆری بە مۆڵگەکانی حیزبوڵای لوبنان گەیاندووە.
لەو ناوچانەی کە هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە سووریە کردوویەتییە ئامانجی مووشەکەکانی، مۆڵگەی میلیشیاکانی سەربە سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی و هەروەها سیستمی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی سووریەی لێ جێگیر کراوە و لە ئاکامی ئەو مووشەکانەدا تا ئێستا زیانی گیانیی ڕانەگەیەندراوە بەڵام زیانی ماددیی زۆری بە مۆڵگەی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان لە سووریە گەیاندووە.