لە شاری هەولێر،بۆمبێکی چێندراو بە ماشینی چالاکێکی سیاسیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ئەکبەر سەنجاوی تەمەن ٤٩ ساڵ تەقییەوە و ناوبراو بە سەختیی برینداربوو.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە و ئەکبەر سەنجاوی، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لاقی بە سەختی بریندار بووە و بەمەبەستی نەشتەرگەری گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستیی شاری هەولێر.
لە ساڵانی ڕابردوودا بێجگە لە تێرۆری سەدان کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی چالاکانی سیاسیی کورد لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا لانی کەم ٧ چالاکی سیاسی کورد شەهید بوون .