پاریزگاری پیشووی خووزستان کە یەکێک لە پشتیوانانی حوسێن عەبدولباقی” خاوەنی میترۆپۆل بوو، لە ئێران هەڵاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕادیۆ فەردا” ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، غوڵامڕەزا شەریعەتی، پاریزگاری پێشووی خووزستان و یەکێک لە پشتیوانانی حوسێن عەبدولباقی، خاوەنی بینای مێترۆپۆل، لە ئابادان، بەهۆی ئەوەیکە لە نێو خەڵک و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو تاوانباری کارەساتی ڕووخانی مێترپۆپۆل ناوی دەبەن و هەر بەو هۆیەوە بە یەکجاری ئێرانی بەجێهێشتووە و ڕووی لە وڵاتانی دەرەوە کردووە.
بەپیی ئامارە فەرمییەکان،لە کارەساتی مێترۆپۆلدا تا ئێستا ٤٥کەس بوونەتە قوربانی و باس لەوەش دەکرێ کە هێشتا تەرمەکان لە ژێر خاک و خۆڵدا ماونەتەوە و نەدۆزراونەتەوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، شەریعەتی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ڕێژیم لەو پارێزگایە، لە ڕۆژی کردنەوەی مێترۆپۆل دوای دروستکردنی ئەو بینایە، بە تەواوی پشتیوانی “عەبدولباقی”ـیان دەکرد و هەمیشە و لە تەواوی پڕۆژەکەدا هاوکار و هاوڕای بوون.