چوار چالاکیی سیاسیی خه‌ڵکی قروچیای سه‌ر به دێولانی شاری سنه سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری سنه به سه‌رۆکایه‌تیی حسن بابایی ئەفشین حوسێن پەناهی، پوویا حوسێن پەناهی، ئارمان حوسێن پەناهی‌و پوویا موقەدەمی به تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی دژی کۆماری ئیسلامی دادگایی کردوه‌و حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، هه‌روه‌ها قه‌راره له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش‌دا سزای سەلمان حوسێن‌پەناهی یه‌کلا بێته‌وه.
دادگای شۆڕشی شاری سنه سزای ساڵێک زیندانیی به‌سه‌ر ئەفشین و پوویا حوسێن پەناهی‌دا سه‌پاندوه‌و ئارمان حوسێن پەناهی وپوویا موقەدەم‌یش هه‌ر کام به ٦مانگ‌و یەک رۆژ زیندانیی مه‌حکووم کراون‌و بڕیار وایە تا چەند رۆژی دیکه بڕیاری دادگا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی سەلمان حوسێن‌پەناهی یه‌کلا بێته‌وه.
ئەفشین حوسێن پەناهی له خاکەلێوەی ئەمساڵ‌دا دەستبەسەر کرا، به‌ڵام پوویا حوسێن پەناهی، ئارمان حوسێن پەناهی، سەلمان حوسێن پەناهی‌و پوویا موقەدەم لە مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوودا لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون.