کرێکارێک بە ناوی “بورهان لەشگەری ” خەڵکی شاری “ورمێ” لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
کرێکارێکی کورد خەڵکی گوندی “مەمەکان” سەر بە ناوچەی “سۆما و برادۆست” لە پارێزگای ورمێ بە ناوی “بورهان لەشگەری” تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کارکردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی (چاو نیوز) بورهان لەشگەری خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و وستاکاری ئارماتۆڕ بەندییە
جێ ئاماژەیە کە ساڵانە بە سەدان کرێکار لە ئێران لە کاتی کارکردن بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کاریەوە تووشی رووداوی کار دەبن.