جو بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی دەوڵەتی ناوبراو هەڵوێستی خۆیان لە هەمبەر ڕێژیمی ئێراندا سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ڕۆژهەرڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بە ئاشکرا گۆڕی.
لەگەڵ هاتنە سەر کاری، بایدن هەموو هەوڵی ئەوە بوو کە سیاسیەتی خۆی بە نیسبەت ئەو ڕێژیمە بگۆڕێ و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام و گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە لابەرێ و لە بەرامبەریشدا ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆم دەست هەڵگرێ و پاشکەوتی ئۆرانیۆمی خۆی ڕادەست بکاتەوە.
ئەو هەوڵەی بایدن بوو بەهۆی ئەوەی کە ئێران پشوودرێژتر لە جاران لە دانووستانەکانی ڤییەندا داواکارییەکانی زیاتر بکا و داوای لە دەوڵەتی ناوبراو کرد کە سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بهێنێتە دەرەوە و بۆ خۆشی لە نانەوەی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا و داڕشتنی بەرنامە بۆ تیرۆر و لە نێوبردنی بەرپرسانی ئەمریکایی دەست هەڵناگرێ و ئەوەش تووڕەیی جەو بایدن و بەرپرسانی ئەمریکای لێکەوتەوە و بایدەن بڕیاری دا کە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە لە ناوچەکە بگوڕێ و سپای پاسداران لە لیستی گەمارۆکاندا بمێنێتەوە و وڵامی هەر چەشنە هێرشێکی ئێران بداتەوە.