دوای ۵ جار دانیشتنی دادگا و لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانه‌وه سزای ساڵێک زیندان بۆ زانکۆ رەستاد، چالاکی سیاسیی کورد بڕایەوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەریوان “زانکۆ رەستاد”ی بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان‌و بەشداری لە چالاکیی پشتگیری لە خۆڕاگریی کورد له باکووری کوردتان دادگایی کردوه‌و سزای ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندوه.
زانکۆ رەستاد ڕۆژی ١٥ ی ڕێبەندان لە شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو دوای یەک مانگ به‌ندکرانی له زیندانه ئینفڕادییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و دروستکردنی په‌روه‌نده بۆی، تا کاتی دادگایی کردنی به بارمته‌ی٧٠ میلیۆن تمه‌نی‌و به شیوه‌ی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو که ٢٠ ساڵی ته‌مه‌نه خه‌ڵکی گوندی “چاڵی سوور”ی سەربە شاری مەریوانەو له ڕێکخراوی فه‌رهه‌نگیی “ڤەژین”دا چالاکیی بووه.