دوو خوێندکاری کوردی زانکۆ بەناوهکانی تاریق نیکپه‌ی و هیوا نیکپەی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه گیران.
ئیداره‌ی ئیتلاعات له چەند رۆژی ڕابردوودا دوو خوێندکاری زانکۆی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوانی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه. ئیداره‌ی ئیتلاعات هیوا نیکپەی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کاو چه‌ند ڕۆژ دواتر تاریق نیک پەی ده‌گیرێ‌و ده‌خرێته زیندانی ئیتلاعاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵ ئه‌و دوو به‌ندکراوه له ئێستادا به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی مه‌ریوان کراون، به‌ڵام له‌سه‌ر هۆکاری گیرانیان هیچ زانیارییه‌ک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
(( سه‌رچاوه: کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ))