هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان ماوەی یەک مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)،هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ساروقامیش”ـی سەربە شاری بۆکان، بە ناوی “سادق موسابە” پاش یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.