بەرپرسی بەڕێوەبردنی بەرنامەی ژینگە پارێزیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی بەندکردنی ژینگەپارێزانی ئێرانی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسەبەر کراوان، داوای کردووە کە ئازاد بکرێن.
ڕۆژی یەکشممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئینگێر ئاندرسێن، بەرپرسی بەرێوەبردنی بەرنامەی ژینگەپاریزیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نزیکبووەنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەپارێزیدا، ڕووبە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە چالاکانی ژینگە پارێزیی دەسبەسەر کردووە، داوای کرد کە “نیلوفەر بیانی” چالاکی ژینگەپارێز و سەرجەم ژینگەپارێزانی خەڵکی ئێران کە دەسبەسەر کراون، ئازاد بکرێن و چالاکانی ژینگە پاریزی نەبێ لە بەندیخانەدا بن.
ئاندرسێن لە درێژەدا ڕووبە ڕێژیمی ئێران وتی: ئێمە یەک زەویمان هەیە ئەگەر کەسانێک هەن کە ئەو زەوییە دەپارێزن وەکوو ژینگە پارێز نابێ بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەو چالاکییە بخرێنە بەندیخانەوە و لێپرسینەوەیان لێبکرێ.