لە درێژەی داخستنی لاپەڕە، ماڵپەر و کاناڵەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ١٣ی جۆزەردان تویتێر، لاپەڕەی “عیسا زارعپوور” وەزیری پێوەندییە ئیلکترۆنیکییەکانی ڕێژیمی ئیرانی لەسەر تویتێر هەڵپەسارد.
پاسدار “زارعپوور” دو ڕۆژ دوای ئەوەیکە چالاکیی خۆی لەسەر تویتێر دەست پێ کردبوو، هەژمارەکەی هەڵپەسێردرا.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بانگەشە دەکەن کە “زارعپوور” تەنیا بۆ شیکردنەوەی دەسکەوتە نێونەتەوەییەکانی ڕێژیم” لە دانیشتنەکانی جیهانیی “کۆمەڵگەی زانیاریی” کە لە ژێنێڤ بەڕێوە چووبوو، چالاکیی خۆی لە تویتێردا دەست پێکردبوو بەڵام ئەو ئەکاونتە زیاتر لە ساڵێکە چالاکی هەبووە .
تویتێر بە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیم لە ساڵی ١٣٨٨ـەوە لە ئێران فیلتێر کراوە و ئاخوندەکانی رێژیم چالاکی و بەشداری لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە حەرام دەزانن بۆ خەڵک .