فرۆشگاکانی کوورش، ڕێفاهـ و گەندۆمەک تاڵانچییە شاراوەکانی سپای پاسدارانن لە کوردستان.
سپای پاسداران وەک هێزێکی دەوڵەتی لە ژێر سێبەری ڕێژێمی ئاخوندی ئێران کە دەستی بە سەر هەمووجومگەکانی ئابووری، نیزامی، سیاسی، دیپلۆماسی، تەکنۆلۆژی و فەرهەنگی ئێراندا گرتووە، ماوەی سێ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی فرۆشگاکانی پێداویستییەکانی ژیان، پارەی خەڵکی کوردستان بە شێوەی نەرم دەباتە دەرەوەی کوردستان .
لەو ماوەیەدا لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فرۆشگاگەلێک بە ناوەکانی کوورش ، ڕێفاهـ ، گەندۆمەگ و…(هتد)، داناوە کە لە ڕێگەی ئەوانەوە و بە میکانیزمی ئەو کێبڕکێیە گەندەڵکارانەیەوە دەیەوێت چەند ئامانج دەستەبەر بکات وەک: پووکانەوەی و نەهێشتنی کاری دووکاندارە بچووکەکان لە کوردستان بە مەبەستی پەرەپێدان بە بێکاری و هەژاری، تەبلیغی سیاسەتی فەرهەنگی بۆ ناوە بێزراوەکانی وەک کوورش و… بە ناودێر کردنی ئەم فرۆشگایانە دەیەوێت ئاشنایەتی و سیمایەکی تر لەوان لە مێشکی تاکی کورد دروست بکا.
کارکردن بۆ کۆمپانیاکانی سپای پاسداران لە ڕاستای گەندەڵیی زۆرتر بۆ زیاتر کردنی سەرکوت و کوشتنی تاکەکانی ئێران و دابینکردنی پووڵ بۆ هێزە بە کرێگیراوەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران وەک: حەشدی شەعبی ، حووسییەکانی یەمەن ، حیزبوڵڵای لوبنان.
هەر وەها گواستنەوە و ساغ کردنەوەی بەشێک لەو پێداویستییە ماوە بەسەرچووانەی کۆمپانیاکانی سپای پاسداران لە کوردستان و بەرز کردنەوەی ئاستی نەخۆشییەکانی فشار، قەند، چەوری ) لە ڕێگەی ئەو ماددە خۆراکیانەی ناو فرۆشگاکانی سپا.