پسپۆڕێکی بەرنامەی مووشەکیی ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی لە یەزد کوژرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، “ئەیوب ئینتیزاری” کە بڕوانامەی دوکتورای ئەندازیاریی هەوافەزای لە زانکۆی پیشەیی شەریف بوو، لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی شاری یەزد لە سەر پەرەپێدانی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاری دەکرد، بە شێوەکی گوماناوی کوژرا.
بەشێک لە هەواڵدەرییەکان هۆکاری مەرگی ناوبراویان ژاراوی بوون بە خواردن ڕاگەیاندووە و دەڵێن مەرگی ناوبراو بەدەستی ڕێژیم و گوماناوی بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی ڕابردوو هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم مردنی گوماناوی “عەلی ئیسماعیلزادە” سەرهەنگی یەکەی ٨٤٠ی سپای قودس”یان، خۆکوشتن ڕاگەیاند، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران لە بە ناوی حەسەن سەیاد خودایی لە ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا و ئیسرائیل تیرۆری ناوبراوی وەستۆ گر