سپای پاسداران له شنۆ هێزه‌کانی خستۆته حاڵه‌تی ئاماده باشه‌وه.
دوای په‌لاماری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌ڵتسکاری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماشێنێکی سپای پاسداران له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت که کوژرانی سێ که‌س‌و برینداربوونی چه‌ند که‌سی دیکه له هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمی لێکه‌وته‌وه، سپای پاسداران له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان هێزه‌کانی خستۆته ئاماده‌باشه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شاری شنۆ هێزه‌کانی سپای پاسداران به ماشێنی مه‌ده‌نی به‌نێو شاردا ده‌خولێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر له ماشێنێک یان که‌سێک به‌شک بن ڕایده‌گرن‌و لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌که‌ن‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ بنکه‌کانیانی ده‌به‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه هێزه‌کانی سپای پاسداران له شاخ‌و ده‌ره‌وه‌ی شاریش ئه‌گه‌ر له که‌سێک به‌گومان بن یه‌کجێ له‌گه‌ڵ خۆیانی ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بانگکردنه‌وه‌ی جاشه‌کان بۆ نێو هێزه ئاماده‌کانیان زیادی کردوه.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ له‌و گه‌شت‌و جووڵه نیزامییه‌ی سپای پاسداران‌دا هێزه‌کان زیاتر له ٣-٤ پاسداریان له‌گه‌ڵ نییه‌و ئه‌وانی دی هه‌موو جاشن، به‌پێی زانیارییه‌کانیش سپای پاسداران نایه‌وێ له‌ئه‌گه‌ری تێکهه‌ڵچوون‌و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی‌دا هێزی پاسدار به‌کوشت بچن‌و خه‌می له کوژرانی جاش‌و هێزه چه‌کداره خۆوڵاتییه‌کانیش نییه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی بانەمەڕ ماشێنێکی سپای پاسداران کە 7 کەسی تێدابووە لە نیزیک گوندی مێونەی ناوچەی ڕەبەت کەوته بەر هێرشی پۆلێک چەکداری بەرهەڵستکاری ڕێژیم.
لەو تێکهەڵچوونەدا دوو جاشی ناوچەی سەردەشت بەناوەکانی محەممەد ئەبووبەکری‌و ڕەحمان ئیبڕاهیمی لەگەڵ پاسدارێکی خەڵکی ئەردەوێل بە ناوی موجتەبا کوژراون‌و چه‌ند جاش‌و پاسدارێکی دیکەش بە توندی بریندار بوون که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی‌دان.