هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار کەوکوژی دەیان ئەسپو وڵاغی کاروانچییەکانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژو کوشتیانن.
بەپێی راپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد شەوی ١٣ لە سەر ١٤ ی بانەمەڕ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە جێهەواری مێرگەچەکۆ لە ناوچەی بەربنەی پیرانشار پۆلێک کاروانچییان خستۆتە کەمینو دەستڕێژیان لێکردوون.
لەو پەلامارەدا کاروانچییەکان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن، بەڵام هەموو کاروانو بارەکەیان کەوتۆتە بەر دەستی هێزەکانی رێژیم.
وەک لەو هەواڵەدا هاتووە هەر هەموو باری کاروانچییەکان کە بایی زیاتر لە چەند سەد میلیۆن تمەن بووە دەستی بەسەردا گیراوەو هەروەها هەموو ئەسپو وڵاغەکانیان کە زیاتر لە ٦٠ ئەسپ بوون، ڕەشەکوژی دراونەتە بەر گوللەو کوشتویانن.