محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی، به‌ندكراوی سیاسیی کورد كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ زیندانی ته‌ورێز گواستراوه‌ته‌وه، بۆ ناره‌زایه‌تی دەربڕین له بارودۆخی ڕاگیرانی لە زیندان‌و پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه له ده‌یه‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆی‌دا نامه‌یه‌كی بەرەوڕووی ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ نووسیوە.
محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی ڕوو به ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و چالاكانی سیاسی‌و هه‌موو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ نووسیویەتی کە دوای ٨ ساڵ مانەوە لە زیندان له دوورخراوه‌یی لەم دواییانەدا لە مینابەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره نه‌ك بۆ کارئاسانی‌و باشتربوونی دۆخی بەندکرانی؛ به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناوبراو بووە.
ناوبراو دوای باسکردن لە مانگرتنەکەی کە به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەو دۆخە ماوەی ١٠ ڕۆژە دەستی پێکردوە، دەڵێ سەرەڕای ئەوە دادسه‌رای نیزامیی ته‌ورێز نه ته‌نیا هیچ ئاوڕێكیان لێ نه‌داوە‌ته‌وه، به‌ڵكوو به جه‌لاده‌كانی زیندانیشیان ڕاگه‌یاندوه كه به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی بده‌ن.
ئەو دەڵێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی كه‌م‌خوێنی، تەنگەنەفەسی‌و برینی مێعده هاتووەو؛ پزیشکی زیندانیش ڕایگەیاندوە کە پێویستیی به پێڕاگه‌یشتنی خێرا لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان هەیە، کەچی به‌رپرسانی زیندان گوێیان بەو ڕاپۆرتە پزیشکییەش نەبزووتوە.
محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی لە مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٦ وێڕای دوو کەسی دیکە به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه‌و پاش چه‌ند قۆناخ ناڕه‌زایه‌تی‌و داوای پێداچوونەوە، حوكمی گولله بارانكردنی بۆ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری‌و دوورخرانوە داشکا.