١١ چالاکی دیکەی پیشەیی مامۆستایان بۆ پشتیوانیی لە “ئەسکەندەر لوتفی” مانیان لە خواردن گرت.
١١ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان و پەروەندەسازی لە دژی ئەوان و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی “ئەسکەندەر لوتفی”، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی پیشەیی فەرهەنگییان و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، مانیان لە خواردن گرت.
مامۆستایان: “ئەکبەر زەندیبودی” بووشێهر، “مێهران داوودیان”تاران، “کەوکەب بوداغیپوگا” شاری ئیزەی ئەحواز، “یاسین ئەمینیئازەر”مەهاباد، “فاتمە بەهمەنی”ئەراک، “سولەیمان عەبدی” کوردستان، “سوهەیل سیاوەشی”بووشێهر، “ئەمرۆڵا نەسروڵاهی” شیراز، “هومەن دەشتی” تاران، “محەممەد ساڵح شەکەری” کوردستان و “فەرهاد تەنهایی ڕەشووانلوو”خوراسانی ڕەزەوی” بۆ پاڵپشتی لە مامۆستا ئەسکەندەر لوتفی مانیان لە خواردن گرت.