بەهۆی ئاگر تێبەربوون و تەقینەوەی کۆگایەکی سووتەمەنی لە بەندەر کێرگان ٤ هاووڵاتیی بەلووچ گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی ئاگرتێبەربوون و تەقینەوەی کۆگای سووتەمەنی لە بەندەر کێرگانی شاری میناب،٢ هاووڵاتیی بەلووچ گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندووە کە ئەو تەقینەوەیە بەهۆی کارەباوە ڕوویداوە و خەسارێکی گەورە وەبەر ئەو کۆگایە کەوتووە و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو ٤ کەسەی کە بریندارن و گیانیان لە دەستداوە ئاشکرا نەبووە.