لە تێکهەڵچوونێکدا لە نێوان دەستەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی ڕەبەتو ژمارەیەک بەرهەڵستکاری رێژیم، سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژرانو کەسێکی دیکەشیان بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی بانەمەڕ ماشێنێکی سپای پاسداران کە ٧ کەسی تێدابووە لە نیزیک گوندی مێونەی ناوچەی ڕەبەت کەوتۆتە بەر هێرشی پۆلێک چەکداری بەرهەڵستکاری ڕێژیم.
لەو تێکهەڵچوونەدا دوو جاشی ناوچەی سەردەشت بەناوەکانی محەممەد ئەبووبەکری، خەڵکی گوندی باوێو؛ ڕەحمان ئیبڕاهیمی، خەڵکی گوندی مەلا شێخ لەگەڵ پاسدارێکی خەڵکی ئەردەوێل بە ناوی موجتەبا کوژراونو پاسدارێکی دێکەش بە توندی بریندار بووە.
دوای ئەو تێکهەڵچوونە هێزێکی زۆری ڕێژیم ڕژاونەتە ناوچەکەو بە ئاگربارانی شوێنە جێی گومانەکان ویستوویانە بەرهەڵستی ئەو هێزە ببنەوە کە زەبری لێداون.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو تێکهەڵچوونەی وەئەستۆ نەگرتوە.