دەرویش ڕەشید فەتحیان،برای شەهید محەممەدئەمین فەتحیان لە شاری بانە کۆچیدوایی کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، “دەروێش ڕەشید فەتحیان” برای شەهید “محەممەدئەمین فەتحیان” و تێکۆشەری دێرین مامە قالە شۆڕش، لە شاری بانە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دەروێش ڕەشید لە سەرەتای هێرشی ڕێژیم بۆ سەر شاری بانە، چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کرد و دوای چەند ساڵ لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە شاری بانە و تا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات وەفادار مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، بەبۆنەی کۆچیدوایی “دەروێش ڕەشید” سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی بانە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.