سامان قادری‌ئازه‌ر، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی بۆکان له زیندانی ئیتلاعاتی بۆکان ڕا بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سپا له تاران به‌ڕێ کراوه.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له بۆکان بنه‌ماڵه‌ی سامان قادری‌ئازه‌ریان گوتوه که کوڕه‌که‌یان بۆ به‌ندی دووی ئه‌لفی سپای پاسداران له تاران گواستراوه‌ته‌وه.
سامان له ڕۆژی ٢٣ ی به‌فرانباری زستانی رابردووه‌وه ده‌سبه‌سه‌رو چاره‌نووسی ئێستاش ناروونه.
ناوبراو که ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵه‌و دووکانی وێنه‌گری هه‌بوو، ڕۆژی ٢٣ ی به‌فرانباری زستانی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا. بنه‌ماڵه‌ی سامان دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی کوڕه‌که‌یان هه‌تا ڕۆژی چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش هیچ هه‌واڵێکیان له چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان نه‌بوو، تا دواجار به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ پێیان ده‌ڵێن سامان‌یان ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که به‌رێی تاران کردوه.
ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه سامان قادری‌ئازه‌ر ده‌ڵێ له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا ده‌یان جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی بۆکان، مه‌هابادو میاندواومان کردوه تا هه‌واڵ‌و زانیاریه‌کمان له‌سه‌ر بارودۆخی سامان پێبده‌ن، به‌ڵام ئێستاش نازانین که ئه‌ویان له‌سه‌رچی گرتوه‌و بۆ به‌رێی تارانیان کردوه.