نرخی تمەن بەردەوامە لە دابەزین و نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران، سنووری ٣٢ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دیسان ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و ئەمڕۆ ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، نرخی هەر یەک دۆلاری ئەمریکا، سنووری ٣٢ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
درێژبوونەوە و بەئاکام نەگەیشتنی دانوستانەکانی ڤییەن و گرانبوونی نرخی خواردەمەنیەکان و سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان، دۆلاری جارێکی دیکە بەرەو هەڵکشان برد.
لە سەرەتای سەرۆککۆماریی”ئیبراهیم ڕەئیسی” هەتا ئێستا، هەر ڕۆژە و دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات و لەماوەی دەسبەکار بوونی دەوڵەتی ڕەئیسی تمەن ٣٥ لەسەدی نرخی خۆی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە لەژێر سێبەری دەسەڵاتداریەتیی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژبەڕۆژ پارەی ئێران بێنرختر دەبێت و گرانی و هەژاریی زۆرتر لە هەموو کات تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە و بەرپرسانی رێژیم گاڵتەیان بەم دۆخە کارەساتبارە دێت .