عەرەبستانی سعوودی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل کردەوە تاکوو بتوانن لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و بنکە نیزامییەکانی ئەو ڕێژیمە، لە ئاسمانی عەرەبستان کەڵک وەربگرن.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلیی “جێروزاڵم پۆست” لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیل و عەرەبستان بەپێی ڕێکەوتنێکی بەرگری و ئاسایشیی گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە وڵاتی عەرەبستان ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هاتوچۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ئازاد بهێڵێتەوە.
هەروەها “یائیر لاپید” وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیهەوێت هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل شەڕ دەگوازێتەوە بۆ نێو قووڵایی خاکی ئێران.