پرۆژەی بەنداوی چەپەراوێی شنۆ بەهۆی تەرخان نەكرانی بوودجە ڕاوەستاوەو لەگەڵ گیروگرفتێكی زۆری ماڵیی بەرەوڕوو بۆتەوە.
پرۆژەی بەنداوی چەپەراوێ ساڵی ١٣٨٢ لە ١٠ كیلۆمیتریی شاری شنۆو لە سەر ڕێگەی جاددەی ئیسفاڵتی شنۆ ـ پیرانشار لەسەر چۆمی كانی ڕەش دەستی پێ كرد، بەڵام سەرەڕای ڕۆڵی ئەم بەنداوە لە بووژاندنەوەی گۆلی ورمێو لهگهڵ ئهوهشدا بوودجە میلیاردییەكانی ستادی بووژاندنەوەی ئەم گۆلە، بەنداوی چەپەراوێ كە لە بواری فیزیكییەوە سەدی ٨٦ ی لێدانهکهی پێش كەوتووە، لەگەڵ گرفتی ماڵی بەرەوڕوو بۆتەوە.
ناسر پەرچەمی، سەرپەرستی چاوەدێریی شیركەتی “مهندسین پویا” دهڵێ بۆ ئاوگیریو وەبەرهێنانی ئەم بەنداوە زیاتر لە ٧٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە. ئەوە جیا لهوهی که دەبێ بۆ كڕینی زەویو زاری دەوروبەری ئەم بەنداوەش بوودجەی پێویست تەرخان بكرێ.