هەرچەند لە ساڵی ٨٣ و ماوهی ١٥ ساڵه پرۆژەی لێدانی بەنداوی تەتەهوو كە لە بۆكان بە بەنداوی “شاریكەند” ناسراوە پەسند كراوه، بەڵام له ئێستا بە مەبەستی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ عەمەلیاتی تهواوکردنی کاری ئەم بەنداوە ڕاگیراوە.
ڕاگرتنی عەمەلیاتی ئەم پرۆژەیە لە حاڵێك دایە كە مەجید نامجوو وەزیری پێشووی وزە لە ساڵی ٨٩دا و لە كاتی سەردانی شاری بۆكان ڕایگەیاند که تا كۆتایی دەوڵەتی دەیەم یانی تا ساڵی ٩٢ ئەم پرۆژەیە بە ئەنجام دەگا؛ بەڵام ئێستا سهرهڕای دواکهوتنی له کاتی خۆی بە بڕیاری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێش نە درێژە بە عەمەلیاتی لێدانی بەدەنەی ئەم بەنداوە دهدرێ و نە سیستمی لاوەكیی ئەم بەنداوەش بە ئاکام گەیشت.
حەمید چیت چیان وزیری وزەساڵی رابردوو گوتی: بڕیاری ڕاگرتنی كاری پرۆژەی بەنداوی تەتەهوو لە لایەن ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێوه دراوه.
كەمتەرخەمیی محهممهد قهسیم عوسمانی، نوێنەری بۆكان لە مەجلیسو كاربەدەستانی دیکهی شاری بۆكان لە بابەت ڕاگیرانی پرۆژەی بەنداوی شاریكەند لە حاڵێك دایە كە نادر قازی پوور، نوێنهری شاری ورمێ ئاشکرای کردوه كە لە لایحەی بوودجەی ساڵی ٩٤دا هیچ بودجهو ئیعتبارێك بۆ ئەم بەنداوە وەبەرچاو نەگیراوە. بەم جۆرە بەپێی بڕیاری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ پەروەندەی بەنداوی شاریكەندی بۆكان كە قەرار بوو ئاوی به ههزاران هێکتار مهزراو مووچهی ئهو ناوچهیه دابین بکاو بهشی له بووژاندنهوهی کهرتی کشتوکاڵی ناوچهکه ههبێ، داخرا.
شایانی باسە لە حاڵێكدا كە بوودجە میلیاردییەكانی ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ نەیتوانی ئەم گۆلە زیندوو بكاتەوە، بەڵام بارینی زۆری بەفرو باران لهمساڵداو ههروهها له سۆنگهی بەردانەوەی ئاوی دوو بەنداوی مەهابادو بۆكان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی ئاوی گۆلی ورمێی لە چاو ساڵی ڕابردوو بەرزتر کردۆتهوه.