ئاشتۆن كارتێر وەزیری بەرگریی ئامریكا لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری “ئێشتۆتكارت”ی ئاڵمان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند كە لەوانەیە ناتۆ بەدژی داعش بچێتە نێو بەرەی شەڕەوە.
ناوبراو گوتی لە هەنگاوی یەكەمدا، ناتۆ كەڵك لە فرۆكە “ئاواكس”ەكانی خۆی وەردەگرێ.
كۆبوونەوەی ئێشتۆتكارت لەسەر داوای ئامریكاو بە بەشداریی وەزیرانی بەرگریی ١٠ وڵاتی هاوپەیمانی واشینگتۆن لە شەڕ بەدژی داعش بەڕێوەچوو.
فرانك والتێر ئێشتاین مایر، وەزیری بەرگری ئاڵمان گوتوویەتی جێگیركردنی ئاشتی لە سووریە زۆر دژوار بووەو دەبێ بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بدرێ دانووستان له نێوان چهند لایەنی قهیرانی نێوخۆیی سووریه بەردەوام بێ.
وەزیری بەرگریی ئامریكاش پشتڕاستی كردۆتەوە كە ئێستاش زۆری ماوە بەرەی نێودەوڵەتیی دژی داعش بتوانێ بە تەواوی بەسەر ئهو رێکخراوه تێرۆریستییهدا زاڵ بێ. ناوبراو له درێژهدا داوای چالاكتر بوونی هاوپەیمانانی ئامریكا لە شەڕ بەدژی داعشی کردوه.