هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کرد.
ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسی و یاوەریی کاک محەممەد شەهرەوان بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە کۆیە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ٤٧ــــەمین ساڵوەگەری دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کرد.
لەو یادکردنەوەیەدا کە لە لایەن مەڵبەندی ١٤ی یەکێتیی نیشتمانییەوە بەڕێوەچوو، هەیئەتی حیزب بەو بۆنەیەوە چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کردن و پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیاند.