بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها بەرپرسانی زانکۆکان حەبی ڕێتالین، لە وەرزی تاقیکردنەوەکاندا لە نێو خوێندکاراندا بڵاو دەکەنەوە.
شارەزایانی بواری ماددە هۆشبەرەکان دەڵێن: تەمەنی ئالوودەبوون گەیشتووەتە دەیەی دووهەمی تەمەن و لەنێو ئەو ماددە هۆشبەرانەدا دەتوانرێت زۆڵپیدۆم و میتادۆن و ڕێتالین بەو ماددە هۆشبەرانە هەژمار بكرێت كە خوێندكاران و قوتابیان پێشوازییان لێدەكەن
حەبی ڕێتالین تایبەتمەندیی هاوشێوەی ئەمفیتامینی هەیە و هەندێک لە خوێندکاران لە شەوانی تاقیکردنەوەدا حەبەکە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی چەند کاتژمێرێک بەئاگا بمێننەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێوەیەکی نائاسایی بێ خەوی دەکێشن و بەمجۆرە دەیانهەوێت دەرسەکانیان بخوێنن و لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بن.
محەممەد ڕەزا غەدیرزادە، توێژەر و لێکۆڵەری بواری ماددە هۆشەبەرەکان دەڵێ: بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەرزی تاقیکردنەوەی وەرگرتن بۆ کار و تاقیکردنەوەکانی زانکۆکان، هۆکاری زیادبوونی لەسەتا ٥٠ی بەکارهێنانی حەبی ڕێتالینە و بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر خوێندکارانی ئێرانی، لە کۆی ١٠ خوێندکار ٦ خوێندکاریان مێژووی بەکارهێنانی حەبی ڕێتالینیان هەیە