جیم بێنکس، ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا، داوای لێکۆڵینەوە لەسەر محەممەد جەعفەر مەحەلاتی مامۆستای زانکۆی ئۆبێرلین و هەروەها دەرکردنی ناوبراو دەکا.
ڕۆژنامەی جێرۆزلم پۆست، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی، ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: جیم بێنکس ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا و یەکێک لە بەرپرسانی زانکۆی ئۆبێرلین، داوای لێکۆڵینەوەی نوێ لەسەر” محەممەد جەعفەر مەحەلاتی” مامۆستای زانستە ئیسلامییەکانی ئەو زانکۆیە دەکا و هەروەها دەڵێ: دەبێ لەسەر دەور ونەخشی ناوبرا لە ئیعدامە بەکۆمەڵەکانی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ئێران لێکۆڵینەوە بکرێ.
جیم بێنکس هەروەها ئەوشی ڕاگەیاندووە کە، بۆ زانکۆی ئۆبێرلین شەرمە کە یەکێک لە مامۆستاکانی، قوربانیانیی سیاسیی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ئێران لە بیر بکا و بەرگریی لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەکا.
جێگەی ئاماژەیە کە مەحەلاتی، لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وەکوو کەسێک ناسراوە کە ئیعدامە بەکۆمەڵەکانی بەندکراونی سیاسیی ئێران لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی ڕەت کردۆتەوە و هەروەها وتوویەتی کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ دەورێکیان لەو ئێعدامە بەکۆمەڵانەدا نەبووە.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی: زانکۆی ئۆبێرلین دەبێ وڵامی ئەوە بداتەوە کە بۆچی کەسێک وەکوو مەحەلاتی کە ڕابردووەیێکی ناڕوونی هەیە و گومانی ئەوەی لەسەر کە دەستی لە ئیعدامە بەکۆمەڵەکانی زیندانیانیی سیاسیی ئێراندا هەبێ وەکوو مامۆستا وەردەگرێ.