شەپۆلی نوێی بانگكرانو هەڕەشەكردن لە ڕۆژنامەنووسان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانییهوه دەستی پێ كردوە.
كەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران لە زمان چەند ڕۆژنامەنووس که بۆ ڕۆژنامەكانی چاپی تاران دهنووسن، گوتی كە مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێوەندییان پێوە كردوونو داوایان لێكردوون كە لە هۆتێلەكانی تاراندا چاویان پێیان بكەوێ. هیندێک لهوانیش بانگ کراونهته وهزارهتی ئیتلاعاتو قسهیان لهگهڵدا کراوه.
بەقسەی یەكێك لە ڕۆژنامەنووسان وهزارهتی ئیتلاعات پێیان گوتوون که پێیان وانهبێ “هێڵە سوورەكان” لە كۆماری ئیسلامی گۆڕاونو مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات پێیان ڕاگەیاندوون كە دووبارە فریو نەخۆن، چونکی دوایه کهس فریایان ناکهوێو وا بیر نەكەنەوە كە بە گۆڕینی پێكهاتەی مەجلیس بە قازانجی ریفۆرمخوازان شتێكی تایبەت كرابێ.
ئیدارهی ئیتلاعات پێیانی گوتوه ئێوە لە ژێر چاودێری دان، رهنگبێ ئێستا دەسبەسەر نەكەین بەڵام نووسینهکانتان لە پەروەندەكەیهکدا ههڵدهگیرێن.
شهپۆلی نوێی بانگكرانی ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیاندندا بووە.
ڕاپۆرتنێرانی بێسنوور، ڕێكخراوی نادەوڵەتیو نێودەوڵەتیی بەرگریكردن لە ئازادیی ڕادەربڕین، ئێرانی بە هۆی زیندانی كردنی ٣٢ ڕۆژنامەنووس وەك یەكێك لە 5 زیندانی گەورەی جیهان بۆ چالاكانی ڕاگەیاندن ناو بردوه.
ئێران هەروەها لە پلەبەندی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتنێرانی بێسنوور لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە نێو١٨٠ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٦٩ دایە.