لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، ٣٦هاووڵاتیی کورد لە کوردستان لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ٣٦هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەدەنی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لەوانە ٢٩هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران و ٧کەسیش بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی و فەرهەنگی دەسبەسەر کراون.
مانگی ڕابردوو لانیکەم ٣ چالاکی ژن و مێرمنداڵێکی خوار تەمەن ١٨ساڵ و ٥ مامۆستای قوتابخانە لە کوردستان دەسبەسەر کراون و زۆرترین ڕێژەی دەسبەسەر کرانەکان ١٣ حاڵەت بووە کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بووە کە لە ماڵەکانی خۆیان هەڵیانکوتاوەتە سەریان.
لەو ٣٦ حاڵەتە ١٠ حاڵەتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکانی خۆیان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەسبەسەر کراون.