کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە، بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵێنیان داوە هەموو هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی نەهێڵن ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
بەپێی بەیاننامەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو بۆتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ئیال خۆلاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوە، سەربازیی و ناوەندەکانی زانیاریی هەر دوو وڵات لەسەر ئەوەیکە ڕێگە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەدەن دەستی بە چەكی ناوکیی ڕابگا، کۆبوونەوەیەکیان لەو بارەوە بەڕیوە برد و بەڵێنی هاوکارییان دا کە لەو بوارەدا کە دەبێ بە کردەوە بیسەلمێنن کە نابێ رێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، بەرپرسانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی لەو کۆبوونەوەیەدا هەر دوو وڵات سوور بوون لەسەر ئەوەیکە لە باری سەربازیی و دیپلۆماتیکەوە بە تەواوی هاوکاریی یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی و کردەوەی تێرۆریستی لە ناوچەکەدا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.