برایان هۆک نوێنەری پێشووی ئامریکا بۆ کار و باری ئێران روو لە بایدن وتی مەرگ و نەمانی ڕێکەوتنامە ناوکییەکەی ئێران رابگەینە.
نوێنەری پێشووی ئامریکا بۆ کاروباری ڕێژیمی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری “ئیندیپێندت” ی عەرەبی روو لە جەو بایدن سەرۆکی ئامریکا ڕایگەیاند کە مەرگی ئەم رێکەوتنامە ڕابگەیەنە و لە پلانی ڕووبەڕووبوونەوی چڕ لەگەڵ ئەم ڕێژیمە کەڵک وەربگرە.
برایان هۆک لە بەشی دیکەی قسەکانیدا وتی : ئەو نەرمییەی بایدن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەیکا ترامپ بە پێچەوانەوە گوشاری دژ بە ئەم رێژیمە هەڵبژاردبوو کە زۆر سەرکەوتوو بوو ، بۆ سەلماندمی ئەم باسەش حەسەن ڕووحانی سەرۆکی ئەو کاتی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئێمە ٢٠٠ میلیارد دۆلار خەسارمان لە گەمارۆکانی ئامریکا پێگەیشتووە ، کە ئەم ٢٠٠ ملیارد دۆلارە ئەگەر بگەیشتبایە دەستی بەرپرسانی ئەم ڕێژیمە هەر زوو دەیانکردە خەرجی گرووپە تێرۆریستیەکان بۆ ئاژاوە و کاری تێرۆریستی لە ناوچەکە و جیهاندا و ئێمە دەبێ هەناردنی نەوتی ئەم ڕێژیمە ڕابگرین هەتا وازلە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی بێنێ.