ئیفبیئای ڕایگەیاند کە هەکێرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لە هێرشێکی سایبێریدا، هەوڵی هەککردنی هێڵی ئینتێرنێتی نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستۆنیان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ” سی.ئێن.ئێن” کریستۆفێر ڕی، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا( ئێفبیئای)، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی ڕایگەیاندووە کە گرووپێکی هەکێر سەر بە ڕێژیمی ئێران بەرپرسیارن لە هێرشە سایبێرییەکەی سەر نەخۆشخانەی بۆستۆن.
نەخۆشخانەی بۆستۆن، یەکێک لە گرینگترین ناوەندی پزیشکییەکانی منداڵانە لە ئەمریکا و هەروەها فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە توانیویانە هێرشی سیابێری ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئەو نەخۆشخانەیە پووچەڵ بکەنەوە.
ناوبراو لەدرێژەدا ئەوەشی زیادکردووە کە هەرچەندە لە ئێستادا ئەمریکا بەهۆێ شەڕی ئۆکراینەوە هەموو بیر و هۆشی لەلای هەڕەشەکانی ڕووسیەیە، بەڵام نابێ ئەمریکا هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران و چین پشتگوێ بخا؛ دەبێ بەردەوام پلانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران هەبێ.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی، ڕێژیمی ئێران بە هێرشی سایبێری بەمەبەستی باج وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە تۆمەتبار دەکا.