لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیم،ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵات، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، جووتیارانی گوندەکانی خوڕەمئاوا لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جیاوازدا لە بەردەم بینای پارێزگای زەنجان، دابینکردنی کۆمەڵایەتیی تەورێز و هەروەها لەبەردەم بینای فەرمانداری ڕەشت بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابراتی زەنجان، لەبەردەم دەفتەری بەڕێوەبەری ئەو ئیدارەیە لە زەنجان، ئەندامان و کارمەندانی زانکۆی پزیشکیی زەنجان لەبەردەم بینای پارێزگا، خوێندکارانی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە حەوشەی زانکۆکە، کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی ئازەراب بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە و کرێکارانی کۆمپانیای کاروون شووشتەر لە بەردەم بینای ئیداری کۆمپانیاکە بەڕێوە چووە.