وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ ئەگەر عەرەبستان ئەمنیەتی حاجیه‌کانی ئێران نەپارێزێ، ئەمساڵ كەس بۆ عەرەبستان نانێرین.
جابری ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەرەبستان به‌وه تاوانبار دەكا كە قەیرانە نێوخۆییەكانی خۆی بە سیاسەتی دەرەوە گرێ ده‌داو به‌و جۆره په‌ره به گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچه‌ش ده‌دا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە كە عەره‌بستان دەبێ ئەمنیەتی حاجییه‌کان بپارێزێ‌و ئیمكاناتی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەج لە چوارچێوەیەكی ڕوون‌دا گەرەنتی بكا.
جابری لە حاڵێك‌دا ئەم قسانەی دەكرد كە ئیدارەی پاسپۆرتی عەرەبستان جەریمەی قورسی بۆ حاجییه‌کانی ئێران دیاری کردوه، ئه‌گه‌ر لە كاتی خۆیدا خاكی عەرەبستان بەجێ نه‌هێڵن.
ڕێكخراوی حەج‌و زیارەت ده‌ڵێ هەموو ساڵێ نزیك بە ٨٠٠ هەزار ئێرانی بە مەبەستی چوون بۆ حەج سەردانی عەرەبستان دەكەن، بەڵام پاش هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ناوه‌نده دیپلۆماتیکه‌کانی عەرەبستان لە تاران‌و مەشهەد پێوەندیی دیپڵۆماسیی ئەم دوو وڵاتە زۆر باش نییەو ناردنی حاجییه‌کان بۆ عەرەبستان تا ئێستاش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.