محەممەد موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی تەعاونیی بەرهەمهێنانی به‌روبومه گۆشتییه‌کان له ئێران دەڵێ، بە هۆی داخرانی ١٥٠ کارگه‌و کارخانه‌ی پێوه‌ندیدار به‌و به‌شه لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ٥٠ هەزار كرێكار بێكار بوون.
محەممەد مووسەوی گوتی ١٥٠ یەكەی بەرهەمهێنانی دیكەش كە لە چالاكییه‌کانیان بەردەوامن، به زه‌رفییه‌تی سەدی ٤٠ ی جارانیان درێژه‌ی پێده‌ده‌ن.
مووسەوی ده‌ڵێ بەرهەمهێنانی به‌روبوومه گۆشتییه‌کان بۆ خاوه‌ن کارخانه‌کان له نێوخۆی وڵات زۆر گران تەواو دەبن‌و خەڵكیش توانای كڕینیان نییەو سەرەڕای ئەوەش لە نێوخۆی وڵات گۆشتی پێویست بۆ دابینكردنی بەروبوومه گۆشتییەكان دەست ناكەوێ.
بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی تەعاونیی بەرهەمهێنەرانی به‌روبوومه گۆشتییەكانی ئێران دەڵێ لە ڕابردوودا ئەم سەنعەتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەلی كاری بۆ١٠٠ هەزار كەس دروست کردبوو، بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ٥٠ هەزار كەس دابەزیوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی یەكە بەرهەمهێنەرە پیشەسازییەكان لە ئێران لەگەڵ گیروگرفتی لەم چەشنە بەرەوڕوو بوون.
محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ‌دا باسی لە هه‌ره‌سهێنانی ٧ هه‌زار یەكەی بەرهەمهێن كردبوو.