کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتە بەر دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیو بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شەوی دووشەممە، ١٣ ی بانەمەڕ ” تەییب خورەند”، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی جووجەسازیی مەریوان کە بۆ کۆڵبەری چووبووە ناوچەی بانە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژو کوژراوە.
تەییب خورەند گەورەی ماڵی خۆیانو سەرپەرستی دایکو 5 خوشکی لە ئەستۆ بوو. ئەو دوای ئێعدامکرانی باوکی ڕووی لە کۆڵبەریو هێنانو بردنی کاڵا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کردبوو.
تەییب کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، باوکی بە تۆمەتی سووکایەتی بە قوڕئان لە زیندانی ناوەندیی مەریوان لە دار درا. ئەو دوای ئێعدامی مستەفا جۆڵای باوکی بەناچار وازی لە خوێندن هێناو بۆ بەخێوکردنی بنەماڵەکەیو دابینکردنی تێچووی ژیانو خوێندنی ٥ خوشکەکەی ڕووی لە کارو کۆڵبەری کرد.