خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری ئابادان دژ بە دەسەڵات بەردەوامە و لاوە وەزاڵەهاتووەکانی ئەم شارە پاسێکی هێزەکانی ڕێژیمیان ئاگر تێبەردا .
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شاری ئابادان بۆ جارێکی دیکە ڕژانە سەر شەقام و دژ بە دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانێکی بەرینیان ڕێکخست کە هێزەکانی ڕێژیم بە چەند پاس پڕ لە بەکرێگیراو، ویستیان ڕاپەڕینی خەڵک سەرکوت بکەن کە کەوتنە بەر ڕقی لاوەکانی ئەم شارە و لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانیان پاسێکی هێزەکانی ڕێژیمیان ئاگر تێبەردا، هەروەها سپای پاسداران هێڵی ئینتێرنێتی بڕیوە و بەردەوام هێزی سەرکوتکەر لە شاری ئابادان جێگیر دەکات .
جێ ئاماژەیە کە چەند شارێکی دیکە وەک شارەکانی “تاران” “فولاد شاری ئیسفەهان” و “شادگان” بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی ئابادان ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان بە دروشمی دژ بە دەسەڵات و بە تایبەت هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێکخست.