کرێکارێکی دیکەی کورد بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی کار گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بانەمەڕ کرێکارێکی کورد بەناوی ئیبراهیم ساعیدپەنا کە لە شیرکەتی “پیش‌تەنیدە”دا کاری دەکرد، بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی کار‌و وەرگەڕانی دامپەڕ گیانی دانا.
شیرکەتی “پیش‌تەنیدە” لە جادەی سنە_ کامیاران هەڵکەوتوەو کارەکەی دروستکردنی قەتعە بێتۆنییەکانە.
مەرگی ئیبراهیم ساعیدپەنا لە حاڵێک دایە کە ناوبراو پێشینەی ساڵیک کار لەو شیرکەتەی بووە، بەڵام بیمە نەبووە، بۆیەش هیچ مەرجەکانی رووداوی کار ناوبراو ناگرێتەوەو بنەماڵەکەی لە هەموو ئەو مافانە بێبەش دەبن.
ئیبراهیم ساعیدپەنا ٣٥ ساڵی تەمەن بوو. ئەو ژن‌و دوو منداڵی هەبوو.
گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ساعیدپەنا لە سنە لە حاڵێک دایە کە چەند ڕۆژ پێشتریش لە ئیلام دوو کرێکاری دیکە بە ناوەکانی مرادجان قوبادی‌و عه‌لی كازمی له كاتی كار كردن‌دا بەهۆی بەربوونەوە له به‌زاریی گیانیان لە دەست دا.
له ئێران لە ساڵ‌دا نزیكه‌ی ٢٢ هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خوازراوی ڕووداوی كار دێته پێش، له‌م به‌ینه‌دا ١٥ هه‌زار ڕووداو پێوه‌ندییان به كرێكارانی خانووبه‌ره‌وه هه‌یه‌و ڕۆژانه له ئێران به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ٥ كه‌س به‌م هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.