پاش ئەوەیکە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دەستی بە سەر دوو نەوتهەڵگری یونانیدا گرت، دەوڵەتی یونان هؤشداریی دەدا بە هەموو وڵاتانی ئورووپایی کە پاپۆڕەکانیان لەدەست ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بپارێزن.
یوانیس پلاکیۆتاکیس، وەزیری دەریایی یونان. ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەبێ هەموو کەشتییەکان و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز خۆیان بپارێزن و چاوەڕێی ئاژاوەی ڕێژیمی ئێران بن.
لەبەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە گەرووی هۆرمۆز چیدیکە بەهۆی دزینی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکانەوە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پارێزراو نییە بۆ کەشتیوانی، هەر بەو هۆیەوە ناسەقامگیریی ڕوویکردۆتە ناوچەکە و نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا زۆر بەرز بووەتەوە.