کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوەندێکی بەمەستی تواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی کورد دامەزراندووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی شوناسی کورد بتوێنێتەوە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی لە ژێر ناوی “لێکۆڵینەوەی گۆڕانکاریی کورد” دامەزراندووە و دەیهەوێ لەو ڕیگەیەوە فەرهەنگی ئێرانیی بەسەر نەتەوەی کورددا زاڵ بکا و فەرهەنگ و شوناسی خودی نەتەوەی کورد پەراوێز بخا یان بە تەتەواوی بیتوێنێتەوە، ئەوە لە حاڵیکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی بەردەوام هەوڵی تواندنەوەی نەتەوەی کوردی داوە بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە ئەو پیلانەی جێبەجێ بکا.
هەروەها حەسەن دانایی فەرد، باڵوێزی پێشووی ڕێژیمی ئێران لە عێراق و یەکێک لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی قودس و ژمارەیەک لە مۆرە و کەسانی سەر بە ڕێژیم لەو گرووپە کە بە مەبەسەتی چەواشەکردن، سیخوڕی و ئاژاوەگێڕی لەنێو کوردەکان بەمەبستی تواندنەوەی فەرهەنگ و کلتووری نەتەوەی کورد دامەزراوە، بەشدارن و دەیانهەوێ لەو ڕێگەیەوە پیلانە نەگریسەکانی ڕێژیمی ئێران بە دژی نەتەوەی کورد جێبەجێ بکەن.